وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەگەری کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد هەیە
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە باکووری سووریا و عێراق ناکشێنەوە و ئهگهری كۆبوونهوهی ئهردۆغان و ئهسهد ههیه.
مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی لەبارەی دۆسیەی پەکەکە و یەپەگە قسەی کرد و راگەیاند، بەهۆی پرسی ئەمنییەوە سەربازەکانیان لە باکووری سووریا و عێراق ناکشێننەوە.
راشیگەیاند، کشانەوەی هێزەکانیان لەو ناوچانە بۆ تورکیا مەترسیدارە و ئەگەر بکشێتەوە پەکەکە و یەپەگە وڵاتەکەیان دەکەنە ئامانج.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکراشیکرد، ئەگەری کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ئەسەد هەیە، بەڵام هیچ مەرجێکی پێشوەختە قبووڵ ناکەین.
مانگی رابردوو بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان مەرجی کشانەوەی هێزەکانی تورکیای لە وڵاتەکەی دیارکرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەدا، بوونی تورکیا لهناو خاكی عێراق دەسوەردانە و مێژوو سهلماندوویهتی رووبەڕووبوونەوەی چەکداری هیچ ئەنجامێکی لێناکەوێتەوە.