سوودانی: له‌كاتی گونجاو‌دا گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكومه‌تدا ده‌كه‌ین

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، له‌كاتی گونجاو‌دا گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكومه‌تدا ده‌كه‌ن و ئه‌و وه‌زیر و پارێزگارانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من له‌كاره‌كانیان لاده‌درێن.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ رۆژنامه‌نووسان دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌ته‌كانی پێشوو هه‌ڵه‌ی ستراتیژی زۆریان ئه‌نجامداوه و چیتر كات به فیڕۆ ناده‌ن و دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای وه‌زیر و پارێزگاره‌كان، له‌كاتی گونجاو‌دا له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێن و جگه له ده‌ستوور هیچ شتێكی دیكه‌یان نییه بۆ رێكخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات.
سوودانی گوتی: هیچ هێڵێكی سوور بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی نییه و سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای بودجه‌ش هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر گرنگی په‌سه‌ندكردنی كۆكن و ئاماده‌یی حكومه‌تیشی بۆ تاوتوێكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له پڕۆژه یاساكه نیشاندا، به‌و مه‌رجه‌ی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نه‌فه‌قاته‌كان نه‌بێت.