ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت پێش بارسێلۆنا ئه‌م یاریزانه له میلان بفڕێنێت
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، یانه‌ی ریال مه‌رید گرێبه‌ستێكی پێشكه‌ش به به‌رگریكارێكی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان كردووه.
رۆژنامه‌ی La Gazetta dello Sportـی ئیتاڵیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاشكرای كردووه، كه زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له یۆرۆی 2016 چاودێری ماتیا دی چیلۆی به‌رگریكاری میلان كردووه كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئاستێكی به‌رزی له یۆرۆ پێشكه‌ش كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی میلان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ڕۆیشتنی ئه‌م یاریزانه ده‌ربڕیوه، به‌مه‌رجێك گرێبه‌ستێكی باشیان پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه یانه‌كانی بارسێلۆنا، یوڤێنتۆس و ناپۆلی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رگریكاره‌ی میلانیان پیشانداوه، به‌ڵام ریال مه‌درید له هه‌موو یانه‌كان زیاتر تامه‌زرۆی گواستنه‌وه‌ی (ماتیا دی چیلۆ)ـیه.
ماتیا به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له 2002 په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی میلان كردووه و تائێستاش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه به‌رده‌وامه، له 2013ـه‌وه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كراوه و هێشتا دانه‌بڕاوه.