بەهۆی تەقینەوەی مین لە پێنجوێن کەسێک گیانی لەدەستدا

کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو

K24 - هەڵەبجە

بەهۆی تەقینەوەی مین لە پێنجوین کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندارە.

زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو دوو کەسە بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان چوونەتە شاخ، لە چیای کەچەڵی نزیک گوندی کانی مانگا مین-یان پێداتەقیوەتەوە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان بە سەختی برینداربووە.

گوتیشی: "بەهۆی سەختی ناوچەکە تا ئێستا نەتوانراوە تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە و بریندارەکە و بهێنرینە خوارەوه".