بەلەمێکی گەشتیاری لە میسر نقومبوو

وێنە: شوێنی گەشتیاری شاری غەردەقەی میسر
وێنە: شوێنی گەشتیاری شاری غەردەقەی میسر

K24 - هەولێر

بەلەمێکی گەشتیاریی بە  37 سەرنشینەوە کە هەموویان بیانی بوون، لە کەناراوەکانی شاری غەردەقەی میسر کە دەکەوێتە سەر دەریای سوور نقومبوو، بەڵام سەرجەم ئەوانەی لەناو بەلەمەکەدا بوون رزگار کراون.

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دەریای سوور ئاگادارییەکی پێگەیشتبوو کە بەلەمێکی گەشتیاریی بە ناوی "کارڵتۆن"، کە 26 گەشتیاری لە نەتەوە جیاوازەکان و هەشت ئەندامی تیمی بەلەمەکە و سێ رێبەری هەڵگرتبوو، لە باکووری شاری غەردەقەی نوقم بووە.

لیوا ئەشرەف ئەلبەی، بەرپرسی شاری غەردەقە، بە شەرقولئەوسەتی راگەیاند، هەموو ئەو گەشتیارانەی  لەناو بەلەمەکەدا بوون سەلامەتن و رزگارکراون، هەروەها هیچ کەسێکیش بریندار نەبووە باری تەندروستییان باشە.

بەرپرسی شارەکە ئاماژەی بەوەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ هۆکاری رووداوەکە دەکەن.

هەروەها لە پشووەکانی جەژنی رەمەزاندا، زیادبوونی رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ شاری غەردەقەی میسر بەرزبووتەوە، بە کۆی گشتی 27 هەزار گەشتیاری بیانی روویان لەو شوێنە کردووە.