نرخی نەوتی تێکساس بەرزبووەوە

کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا نرخی نەوتی تێکساسی بەرزکردەوە

K24 - هەولێر

هاوکات لەگەڵ کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساس بەرزبووەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسی بۆ نزیکەی 78 دۆلار بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی کەمبوونی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا بە بڕی زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت.

لە هەمانکاتدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.32 بۆ 81.03 دۆلار بەرزبووەوە.

هەردوو جۆر نەوتی خاو لە دەستپێکی ئەمساڵەوە سەدا 7ـی نرخەکانیان لەدەستداوە، هۆکارەکەشی مەترسییەکانە لە گەشەی ئابووری جیهان دەگەڕێتەوە کە زیان بە خواست بۆ نەوت دەگەیەنێت.