ئه‌وه‌ی به مێسی نه‌كرا، ئه‌م ئارجێنتیناییه كردی!
ڤالنیتین كاستیانوس، هێرشبه‌ری ئارجێنتینیای جیرۆنا، له 60 خوله‌كدا به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید چوار گۆڵی تۆمار كرد.
له كاتێكدا ریاڵ مه‌درید خۆی بۆ شه‌وێكی ئارام و بردنه‌وه‌یه‌كی ئاسان ئاماده كردبوو، هێرشبه‌ری ئارجێنتیناییه‌كه‌ی جیرۆنا كارێكی له‌گه‌ڵ دژی ریال كرد كه مێسی تا ئێستا نه‌یتوانیبوو ئه‌نجامی بدات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه بایرن میونشن و بارسێلۆنا ته‌نیا دوای 8 كاتژمێر بیر له گواستنه‌وه‌ی بكه‌نه‌وه.
ڤالنتین كاستیانوس شۆكێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوی تووشی ریاڵییه‌كان كرد. له گێمی یه‌كه‌مدا دوو گۆڵی تۆمار كرد، له 15 خوله‌كی گێمی دووه‌میشدا دوو گۆڵی دیكه‌ی تۆمار كرد.
ئه‌م هێرشبه‌ره ئارجێنتیناییه كه له 27 یاریدا ته‌نیا 7 گۆڵی تۆمار كردبوو، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به ریاڵ مه‌درید چوار گۆڵی تۆمار كرد. ئه‌مه‌ش له ساڵی 1947ـه‌وه هیچ هێرشبه‌رێك له لالگیادا به‌رامبه‌ر به ریاڵ مه‌درید نه‌یتوانیبوو بیكات. ئێستا ئه‌و یه‌كه‌م یاریزانه كه له سه‌ده‌ی 21ـه‌مدا به‌رامبه‌ر به ریاڵ مه‌درید له یارییه‌كدا چوار گۆڵی تۆمار كردووه.
كاستیانوس كێیه؟
ئه‌م یاریزانه یه‌كه‌م وه‌رزه له ئه‌ورووپا یاری ده‌كات. ڤالنتین كاستیانوس یاریكردنی له ئه‌كادیمیای لاوانی زانكۆی چیللی ده‌ستپێكرد و له دوو ساڵی رابردوودا له خولی ئه‌مریكا یاری ده‌كرد. ئه‌و دوای 124 یاری و 58 گۆڵ بۆ یانه‌ی نیویۆرك سیتی ئێف سی، هاوینی رابردوو به شێوه‌ی خواستن و تا كۆتایی وه‌رز په‌یوه‌ندی به جیرۆنا كرد، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌بێت بۆ خولی ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌و ئاسته به‌رزه‌ی به‌رامبه‌ر به ریاڵ مه‌درید پیشانی دا، زه‌حمه‌ته یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا رێگه‌ی بده‌ن بگه‌ڕێته‌وه ئه‌مریكا.
به گوێره‌ی پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا و موندۆی ئیسپانیا، یانه‌كانی بایرن میونشن و بارسێلۆنا بیریان له گواستنه‌وه‌ی كاستیانۆس كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئاماژه به یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و چێڵسی ئینگلیزیش كراوه.
ئه‌م هێرشبه‌ره 24 ساڵانه تا ئێستا درێسی تیپی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینای نه‌پۆشیوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م یارییه‌ی به‌رامبه‌ر به ریاڵ مه‌درید كردی، بێشك وا ده‌كات لیونێل سكالۆنی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بكات. ڤالنتین كاسنیانوس پێشتر ته‌نیا 6 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئارجێنتینا كردووه.
ئاماده‌كردنی: محه‌مه‌د شه‌هدی