جۆن كێربی: هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له سوودان كوژرا
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، كوژرانی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی له سوودان پشتڕاستكرده‌وه.
جۆن كێربی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له سوودان كوژراوه‌وه ئه‌مه ده‌بێته دووه‌م ئه‌مه‌ریكی كه به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی ناوخۆیی سوودان ده‌كوژرێت.
كێربی سه‌ره‌خۆشی له له ماڵباتی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی سوودان و هێزی پشتیوانی خێرای ئه‌و وڵاته به‌رپرسن له پاراستنی گیانی مه‌ده‌نیی و بیانییه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌ندیكای پزیشكانی سوودان له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بوشرا ئابنۆڤ سلێمانی، كه پزیشكێكی ئه‌مه‌ریكییه و له خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان كوژراوه، كه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوخۆیی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی سوودانی – ئه‌مه‌ریكی هه‌بوو.
جۆن كێربی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كار ده‌كه‌ین بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی سوودان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه واشنتانییان ئاگاداركردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت سوودان جێبهێڵن.