شاخه‌وان عه‌بدوڵلا داوا له كۆمكاری عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات چاره‌سه‌ری دۆخی سوودان بكه‌ن
K24 - هەولێر:
له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی عێراقی له سوودانه‌وه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ستایشی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق نیگه‌رانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر رووداوه ئازاربه‌خشه‌كانی سوودان ده‌رده‌بڕێت، كه به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه خه‌ڵكێكی مه‌ده‌نی زۆر كوژراون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌رده‌وام ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی عێراق له سوودانه‌وه.
داواش له كۆمكاری عه‌ره‌بی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، هه‌وڵی زیاتر بده‌ن له‌پێناو راگرتنی شه‌ڕ له سوودان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه مه‌ترسیداره.