ئاسۆ زەنگەنە: هیچ حاڵەتێکی مەترسیداری نەخۆشی هەوکردنی پەردەی دەماخ تۆمارنەکراوە
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەری خۆپاراستن و تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، رایدەگەینێت، تاکو ئێستا حاڵەتی مەترسیدار لە نەخۆشخانەکان تۆمار نەکراوە و ئەوانەی کە تووشی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی دەماخ بوونه، بارودۆخیان جێگیره.
ئاسۆ زەنگەنە، بەڕێوەبەری خۆپاراستن و تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، بە کوردستان24ــی راگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزیری تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لیژنەیەکمان پێکهێنا و لەگەڵ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە کۆبوینەوە و بەدواداچونمان بۆ بارودۆخی نەخۆشەکان کرد، بە گشتی رەوشی نەخۆشەکان باشه هیچ حاڵەتێکی مەترسیدار تۆمار نهكراوه.
ئاسۆ زەنگەنە، هەروەها راشیگەیاند، هۆکاری نەخۆشیەکە ڤایرۆس و بەکتریایە، هەروەها جۆری ڤایرۆسەکەی زۆر مەترسیدار نییە توشبووان لە ماوەی حەوت تا دە رۆژ چاکدەبنەوە.
بەڕێوەبەری خۆپاراستن و تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، باسی لەوەشکرد، نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک دوو چین دەگرێتەوە، چینی منداڵ و لە خوار تەمەنی 15 ساڵان توشی دەبن، هەروەها چینی گەورە ئەوانەی بەرگری لەشیان کەمە و نەخۆشی دریژخایەنیان هەیە و توشی نەخۆشییەکە دەبن.
ئاسۆ زەنگەنە، جەختی لەوەکردەوە، تاکو ئێستا دەرمان بەشی کردووە، کێشەی نەبوونی دەرمان روینەداوە، دەرمانی پێویستیش دابینکراوە.
هەروەها گوتیشی: "دەستشوشتن با ئاو و سابون رێگرە لە بەردەم گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە و پێویستە دایک و باوکان منداڵهكانیان هۆشیاربکەنەوە، تاكو پاكوخاوێنی بپارێزن".