سوید كۆتایی به ته‌له‌فۆنی نۆڕماڵ ده‌هێنێت
K24 - هەولێر:
بەهۆی پێشکەوتنە بەردەوامەکانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له هه‌موو بواره‌كاندا لەسەر ئاستی جیهان وایکردووە خزمه‌تگوزارییه‌كان به ئاسانی بخاتە به‌رده‌ست خەڵک بەتایبەتی لەبواری پەیوەندییەکاندا، لە دوایین بڕیاریشدا، حکومەتی سوید دەیەوێت تا ساڵی 2050 کۆتایی بە بەکارهێنانی تەلەفۆنی جێگیر (بەتەل) بهێنێت.
ته‌له‌فۆن بووه یه‌كێك له داهێنانه ناوازه‌كانی مرۆڤ له چاره‌گی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، كه ئه‌و كات جیهانی تووشی شۆك كرد و زۆر كه‌س بڕوایان وا نه‌بوو مرۆڤ به‌و ئاسته بگات له رێگه‌ی ئامێرێكی پیشه‌سازییه‌وه په‌یوه‌ندی به مرۆڤێكی دیكه‌وه بكات و گوێبیستی ده‌نگی یه‌كدی ببن.
له 2ـی حوزه‌یرانی 1875 ئامێری ته‌له‌فۆنی نۆڕماڵ له‌لایه‌ن ئه‌لیكسانده‌ر گراهام بێل (Alexander Graham Bell) دروست كرا، هه‌ندێك پێیان وابوو مرۆڤ ناتوانێت له‌گه‌ڵ مرۆڤێكی دیكه قسه بكات، به‌ڵكوو بۆچوونیان وابوو ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه گوێبیستی ده‌بێت، مرۆڤ نییه و جنۆكه‌یه.
دوای ساڵێك له داهێنانی ته‌له‌فۆن له‌لایه‌ن گراهام بێله‌وه، له ساڵی 1876 ئه‌و ئامێره گه‌یشته سوید و له‌و وڵاته به‌كارهات. به‌ڵام دوای 147 ساڵ، حكومه‌تی سوید له پلانی دایه تاوه‌كوو ساڵی 2050 كۆتایی به ته‌له‌فۆنی نۆڕماڵی ماڵان بهێنێت، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ كه‌می به‌كارهێنه‌رانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
سوید به یه‌كێك له وڵاته پێشكه‌وتوو و پێشه‌نگه‌كانی جیهان له بواری پیشه‌سازی په‌یوه‌ندییه بێته‌ل وبه‌ته‌له‌كان داده‌نرێت، كۆمپانیای ئیریكسۆن (Ericsson)ـی سویدی یه‌كێكه له كۆمپانیا پێشكه‌وتووه‌كانی سوید له بواری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، ساڵی 1876 ته‌له‌فۆنی نۆڕماڵی بۆ ئه‌و وڵاته گواستووه‌ته‌وه و هاووڵاتییان له خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌شداربوون.