لیژنه‌ی دارایی: دامه‌زراندنی 800 هه‌زار فەرمانبەری نوێ له بودجه‌دا جێگیركراوه
K24 - هەولێر
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایده‌كات، له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا 800 هه‌زار فەرمانبەری نوێ به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێنرێن.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئەندامی لیژنه‌ی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له بودجه‌دا جێگه‌ی دامه‌زراندنی 800 هه‌زار فەرمانبەری حكومی به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی جێكراوه‌ته‌وه و بودجه‌ش به زۆرینه‌ی سیاسی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ناتوانرێت نرخی نه‌وت بگۆڕن و جێگیركراوه، ئه‌گه‌ر ده‌ستكاری نرخی نه‌وت بكرێت، ئه‌وا ده‌بێت سه‌ر له‌به‌ری پڕۆژه‌یاساكه بگۆڕدرێت، بۆیه لایه‌نه سیاسییه‌كان دڵنیان سوودانی گۆڕانكاری گه‌وره له بودجه‌ی سێ ساڵه‌كه‌دا ده‌كات.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر موعین كازمی ئەندامی لیژنه‌ی دارایی رایگەیاندبوو، پێشبینی دەکات، مانگی داهاتوو بودجە پەسەند بکرێت، ئه‌گه‌ر لە سەرەتای مانگی تەممووزی داهاتووەوە خەرجکردنەکە دەستپێبکات ئه‌وا كۆی گشتی بودجه بۆ 170 ترلیۆن کەم دەبێتەوە .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی بودجەی کارپێکردن لە بواری خزمەتگوزاری کاڵا و هەندێک پێداویستی بەکاربەر، کە لە هەندێک وەزارەتدا دوو هێندە زیادکراوە، کورتهێنانی نزیکەی 25 تریلیۆن دینار لە کۆی گشتی کە 64 تریلیۆن تێدەپەڕێنێت و رەنگە لەژێر رۆشنایی ئەوەشدا کەم بکرێتەوە.