لە ساڵی داهاتووەوە لە فەڕەنسا کورسی خاوەن پێدوایستی تایبەت بێ بەرامبەر دەبێت

کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت
کورسی خاوەن پێداویستی تایبەت

K24 - هەولێر:

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە میانی گوتارێکدا لە شەشەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی کەمئەندامان کە لە کۆشکی ئەلیزێ بەڕێوەچوو، تیشکی خستە سەر ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بۆ کەمئەندامان بنرێت.

ماکرۆن ئاماژەی بەوە دا کە بڕی 1.5 ملیار یورۆ بۆ کەمئەندامان تەرخان دەکرێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی بچنە شوێنە گشتییەکان و رایگەیاند، لە ساڵی 2024ەوە، کورسی ویلچەر (تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت) بەتەواوەتی بێ بەرامبەر دەبێت.

سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ئەوەشی خستەڕوو کە 430 هەزار خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت لە وڵاتەکەدا هەن.

میدیاکانی فەڕەنسا ئاماژەیان بەوە دا، کۆمەڵەی "هەندیکاپس" کە لە 52 رێکخراو پێکهاتووە، بە پاساوی "نەبوونی راوێژکار" بایکۆتی کۆنفرانسەکەیان کردووە.