ئاشكرابوو..هاوسه‌ره‌كه‌ی خیانه‌تی له ناگێلسمان كردووه
كاریگه‌ری دوورخرانه‌وه‌ی جۆلیان ناگێلسمان دۆخێكی نائارامی له نێو بایرن میونشن و میدیایه‌كانی ئه‌و وڵاته دروست كردووه، ئێستا باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه‌ی پلان و زانیارییه‌كانی ژووری جلگۆڕینی بایرن میونشنی بردووه‌ته‌وه ده‌ره‌وه، ژنه‌كه‌ی ناگێلسمان بووه.
ناگێلسمان له كاتێكدا له مانگی رابردوو له راهێنه‌رایه‌تی بایرن میونشن دوورخرایه‌وه یانه‌كه‌ی به بردنه‌وه له سه‌رجه‌م یارییه‌كان گه‌یانده قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ و له خولی نێوخۆییش پێشه‌نگی گرتبوو، له جامی ئه‌ڵمانیایش گه‌یشتبووه پێشكۆتایی، به‌ڵام له دوای دوورخرانه‌وه‌ی، بایرن له جامی ئه‌ڵمانیا و چامپیۆنزلیگ دوورخرایه‌وه و پێشه‌نگی بۆندزلیگاشی له‌ده‌ستداوه.
پێش ئه‌وه‌ی ناگێلسمان له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه، له ماوه‌كانی رابردوو ته‌واوی ورده‌كاری و پلان و تاكتیكه‌كانی له‌سه‌ر كاغه‌ز كه نووسیبووی بۆ نێو میدیایه‌كان دزه‌ی كردبوو، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له سۆشیاڵ میدیایه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئه‌وكات كۆپییه‌كی تاكتیك و پلانه‌كانی نایگلسمانی راهێنه‌ری بایرنی به ته‌واوی ورده‌كاری و پاس و ڕێڕه‌وی راكردن بڵاوكردبووه‌وه، ئه‌مه‌ش راهێنه‌ره ته‌مه‌ن 35 ساڵییه‌كه‌ی بایرنی دڵته‌نگ و توڕه‌كرد و به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌كانی بۆ میدیایه‌كان دزه‌پێكراوه.
ئه‌وكات ناگێلسمان گوتی: ئێمه له‌ژووری جلگۆڕین خیانه‌تكارێكمان هه‌یه، ئه‌مه‌ش زۆر بێزارم ده‌كات، چونكه هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كاره بكات ئازاری هه‌موومان ده‌دات و ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی گه‌وره بۆ ركابه‌ره‌كانمان.
ئێستا دوای مانگێك به‌سه‌ر دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره، ئاشكرا بووه ئه‌وه‌ی كه پلانه‌كانی ناگێلسمانی راده‌ستی میدیایه‌كان كردووه كچه هاوڕێیه‌كه‌ی بووه كه به‌یه‌كه‌وه ژیاون.
رۆژنامه‌ی بیڵد نووسیویه‌تی: لینا ڤێرسینبێرگ كه هاوبه‌شی ژیانی ناگێلسمان بووه و له هه‌مان كاتدا رۆژنامه‌نووسه، به‌رده‌وام پلان و تاكتیكه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی بۆ میدیایه‌كان ناردووه، دواجار ئه‌مه بووه هۆی دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره له بایرن میونشن.
جۆلیان ناگێلسمان ته‌مه‌ن 35 ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له هاوینی 2021 روویكرده بایرن میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 84 یاری، 60 بردنه‌وه، 14 به‌رامبه‌ربوون و 10 شكستی تۆمار كرد و یانه‌كه‌شی بۆ ئه‌م وه‌رزه گه‌یاندووه‌ته قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام رۆژی هه‌ینی رابردوو به فه‌رمی له یانه‌ی بایرن دوورخرایه‌وه.
ناگێلسمان له كاروانی راهێنه‌رایه‌تی خۆی، نازناوێكی بۆندزلیگا و 2 نازناوی سووپه‌ری ئه‌ڵمانیای بۆ بایرن میونشن برده‌وه، نازناویكی بۆندزلیگای بۆ تیپی خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵانی بۆ یانه‌ی هۆفینهایم به‌ده‌ستهێناوه.