دابەزینی پێنوێنی دۆلار نرخی زێڕی بەرزکردەوە

نرخی زێڕ
نرخی زێڕ

K24 - هەولێر:

نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا بەرزبووەوە، بە جۆرێک داکەوتنی پێنوێنی دۆلار وایکرد وەبەرهێنەران روو لە زێڕ بکەن، بە تایبەت کە ئێستا بە وردی چاودێری دوایین بڕیاری ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی لەبارەی دیاریکردنی رێژەی سوو دەکەن.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی زێڕ لە گرێبەستە خێراکانی بە رێژەی سەدا 0.49 بۆ 2004 دۆلار بەرزبووەوە. هەروەها لە گرێبەستەکانی داهاتووشی بە رێژەی سەدا 0.6 بۆ 2008 دۆلار بەرزبووەوە.

لەبەرامبەردا پێنوێنی دۆلار بە رێژەی سەدا 0.1 بۆ 101.42 خاڵ دابەزی.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 465000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 415000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 350000 دیناری عێراقی

لەبارەی کانزاکانی دیکەش، هەریەکە لە زی و پلاتین و پلادیۆم بە رێژەی جیاواز بەرزبوونەوە.