فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق گۆڕانكاریی له سزایه‌كه‌ی ئیبراهیم بایش كرد
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق زنجیره‌یه‌ك سزای نوێی راگه‌یاند و پێداچوونه‌وه‌شی به‌و تانه و سكاڵایانه‌دا كردبوو كه پێشكه‌شی كرابوون دیارترینیان سزایه‌كانی سه‌ر قوه‌ی جه‌وییه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا كرا.
لێژنه‌ی سزادان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا تانه‌كه‌ی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت قبوڵ بكات، سزای سامر سه‌عیدی راهێنه‌ریان له سڕكردن بۆ دوو وه‌رز كه‌مبكاته‌وه بۆ ته‌نیا پێنج یاری. ئه‌مه‌ش له كاتێكدابوو ئه‌و راهێنه‌ره له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر هێرشی كردبووه سه‌ر ناوبژیوانی چواره‌م.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی سزایه‌كاندا، پێداچوونه‌وه به تانه‌كه‌ی قوه‌ی جه‌وییه كرا، بڕیاردرا حه‌مادی ئه‌حمه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه سزای راگرتنه‌كه‌ی له دوو وه‌رز بۆ یه‌ك وه‌رز كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵام به 20 ملیۆن دینار پێبژاردن سزا درا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سزای ئیبراهیم بایش ناوه‌راستكاری یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه له سڕكردن بۆ دوو ساڵ كه‌مكرایه‌وه بۆ 10 یاری، سزای پێبژاردنی 20 ملیۆن دیناریشی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرا.
ئیداره‌ی یانه‌ی جه‌وییه ده‌بێت 10 ملیۆن دینار بده‌ن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كانی یاریگه‌ی شه‌عب كه به‌هۆی هانده‌رانی یانه‌كه زیانی زۆری پێكه‌وتبوو، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت جه‌وییه 3 یاریی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ هانده‌ر بكات.