به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له توركیا پوتن پشتگیری له ئه‌ردۆغان ده‌كات
K24 - هەولێر:
رووسیا لە هەڵبژرادنەکانی تورکیا پشتیوانی لە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دەکات.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە كاتی کردنەوەی بنکەیەکی ئەتۆمی لە تورکیا رایگەیاند، رووسیا لە هەڵبژاردنەکاندا پاڵپشتی لە ئەردۆغان بۆ دووبارە بوونه‌وه‌ی بە سەرۆکی تورکیا دەکات.
سەرۆکی رووسیا راشیگەیاند، کردنەوەی ئەو بنکە ئەتۆمییە، سوودی ئابووری بۆ هەردوولایەن دەبێت و هاوکاریش دەبێت بۆ بەهێزترکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
رۆژی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆشكی كۆماری له ئه‌نقه‌ره، واژووی له‌سه‌ر مه‌رسومی كۆماری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی (14ـی ئایار/مایۆی 2023) كرد.