وه‌زاره‌تی دارایی رێنماییه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
کوردستان
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
رێنمایی دارایی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئاوات شێخ جه‌ناب
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كار به‌و رێنماییانه ناكات، كه خه‌رجكردنی ده‌رماڵه به سه‌ندیكا و یه‌كێتییه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه.
به گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاری، كه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئاوات جه‌ناب نووری واژۆی له‌سه‌ر كردووه، ئاماژه به‌وه كراوه، لەمەودوا کار بەهیچ رێنماییەک ناکرێت، کە خەرجکردنی دەرماڵە دەبەستێتەوە بەئەندامبوون لە سەندیکاو یەکێتیەکان و هەر رێنماییەک پێشتر دەرچوبێت، لەمەودوا رادەگیرێت.
له فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، ئه‌م رێنماییه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.