سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كوردستان24: شاندێکی هەرێم و بەغدا سەردانی تورکیا دەکەن
K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شاندێکی هەرێم و بەغدا سەردانی تورکیا دەکەن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، لەگەڵ بەغدا و تورکیا پێشڤەچوون هەیە.
ئه‌وه‌شی خسسته‌ڕوو، گرێبەست لەگەڵ چوار کۆمپانیای فرۆشتنی نەوت کراوە.
باسی له‌وه‌شكرد، گرێبەستەکە بە هاوبەشی لەگەڵ سۆمۆ و وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان کراوە.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، لەگەڵ بەغدا و ئه‌نقه‌ره پێشڤەچوون هەیە.
رۆژی 4ـی نیسان/ ئێپڕڵی 2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لێ‌کرا، پاشان بە ئامادەبوونی هەردوولا لە ڕێوڕەسمێکدا رێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی هاوبەش واژووکرا.