کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی سێیەمین دیدار و کۆنگرەی سیمێکس عێراق لە شاری سلێمانی دەکات

کۆنفرانسی سیمێکس عێراق 2023
کۆنفرانسی سیمێکس عێراق 2023

K24 – هەولێر:

وابڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو، سێیەمین دیدار و کۆنگرەی پەیوەندییەکان، ئەلیکترۆنییەکان، کەناڵە بینراو و بیستراوەکان و راگەیاندن (سیمێکس عێراق) لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت و کوردستان24ـیش سپۆنسەری میدیایی دەکات.

خولی سێیەمی کۆنفرانسی سیمێکس عێراق لە رۆژانی (4 و 5ـی ئایاری 2023) لە هۆتێل گراند میلینۆمی سلێمانی بە چاودێری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و هەردوو  وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی هەردوو رۆژی کۆنفرانسەکە دەکات.

وابڕیارە لەو دیدار و کۆنفرانسەدا کە چەندین کۆڕ، پێشەنگا و چالاکی جۆراوجۆری تێدا بەڕێوەدەچێت، کۆمپانیا گەورەکانی بوارەکانی ئینتەرنێت، گەیاندن و تەکنەلۆژیا دامەزراوە میدیاییەکان و بانکەکان تێیدا بەشداری بکەن.

لەماوەی هەردوو رۆژەکەی کۆنفرانسی سیمێکس عێراق، کوردستان24 وەک سپۆنسەری میدیایی رووماڵی چالاکییەکانی دەکات.

0
0
0