تره‌مپ: به‌سه‌ر بایدندا سه‌رده‌كه‌وم
K24 - هەولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیدا له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر جۆ بایدندا سه‌ر ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها تره‌مپ هۆشداریشیدا، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووباره هه‌ڵنه‌بژێردرێته‌وه، ئه‌وا سه‌قامگیری ئه‌مه‌ریكا تێكده‌چێت.
تره‌مپ له‌میانه‌ی گوتارێكدا له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانی گوتی: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌نێوان هێز و بێهێزی، سه‌ركه‌وتن و دۆڕان، سه‌قامگیری و فه‌وزا، جه‌نگ و ئاشتی هه‌روه‌ها وێرانكاری یاخوود بوژانه‌وه دایه".
ده‌شڵێت: "ئێمه له وێرانكاریدا ده‌ژین، له رێگه‌ی ده‌نگه‌كانی ئێوه له 5ـی تشرینی دووه‌می 2024، به‌سه‌ر جۆ بایدندا سه‌ر ده‌كه‌وین، ئه‌وكارانه ته‌واو ده‌كه‌ین كه هێشتا ته‌واومان نه‌كردوون".
ئه‌مه یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپه له دوای پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی كه به‌تۆمه‌تی پێدانی پارە و هەڕەشەکردن بۆ بێدەنگکردنی ستۆرمی دانیەلز، دادگایی كرا.
ستۆمی دانیەڵز ئەکتەری فیلمی پۆڕن لە چاوپێکەوتنێکدا پێشتر ئاشکرایکردبوو، پەیوەندی سێکسی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەبووە، لە ساڵی 2016ـش لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ترەمپ هەڕەشەی لێکردووە و بڕی 130 هەزار دۆلاریشی پێداوە تاکو ئەوەی لەنێوانیان روویداوە نەیدرکێنێت.
رۆژی سێشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکای ساڵی 2024 کاندید کرده‌وه، ئەگەری زۆرە مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە، لە کاتێکدا هەڵبژاردنێکی گەرم لە نێوان بایدن و رکابەرە سەرەکییەکەی، دۆناڵد ترەمپ بەڕێوە دەچێت.