سی ئێن ئێن: درۆنە ئێرانییەکانی رووسیا بە پشتبەستن بە تەکنەلۆجیای رۆژئاوایی دروستکراون

درۆنی ئێرانی
درۆنی ئێرانی

K24 - هەولێر:

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، ئەو درۆنە ئێرانیانەی لە رووسیا بەکارهاتوون بە پشتبەستن بە تەکنەلۆجیای رۆژئاوایی دروستکراون.

لە راپۆرتێکی کەناڵی سی ئێن ئێن هاتووە، بەپێی نوێترین توێژینەوەی چەند دامەزراوەیەکی بەریتانی سەلمێنراوە، درۆنی شاهید-136ی ئێرانی بە تەکنەلۆجیای رۆژئاوایی دروستکراوە، بەجۆرێک بزوێنەری درۆنەکە، ئەڵمانییە و ئێران 20 ساڵ پێش ئێستا بەرێگەی نایاسایی بەدەستیهێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەموو ئەنجامەکان پشتپێبەستراون و لەرێگەی توێژینەوە لەسەر ئەو پارچە درۆنانەی لە ئۆکرانیا خراونەتەخوارەوە، بەدەسهێنراون.

سی ئێن ئێن ئاشکراشیکرد، بەرپرسانی رۆژئاوا نیگەرانن لەوەی مۆسکۆ تەکنەلۆجیای ئەو چەکە رۆژئاوایانەی لە جەنگی ئۆکرانیا بەکارهێنراون، بداتە تاران.