وه‌زیری ته‌ندروستی: نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك مه‌ترسیدار نییه
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان له بواری پزیشكی ددانسازیدا زۆر پێشكه‌وتووه. له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی مێشك، وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێت: نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار نییه.
له پارێزگای دهۆك كۆنفرانسی سه‌ندیكای ددان به به‌شداری 400 پزیشك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پرسی ددان بابه‌تێكی گرنگه، هه‌رێمی كوردستان له بواری پزیشكی دداندا زۆر پێشكه‌وتووه، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به ددان له هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه، كه ئه‌مه جێگه‌ی دڵخۆشییه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، له ئێستادا پزیشكان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه دێنه هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له كۆنفرانسه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی كه‌می نه‌خۆشخانه له پارێزگای دهۆك، وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: "نه‌خۆشخانه ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان دهۆك و سێمێل به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه راگیرا، بۆیه ته‌ندروستی دهۆك له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فریاكه‌وتنی دروستكرد، به ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، كێشه‌ی كه‌می نه‌خۆشخانه له دهۆك كه‌متر ده‌بێته‌وه.
له‌باره‌ی نه‌خۆشی هه‌وركردنی په‌رده‌ی مێشك، وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێت: "ئێمه دوو لیژنه‌مان بۆ ئه‌م پرسه پێكهێناوه، هه‌ردوو شاری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانییان به‌سه‌ر كرده‌وه، پێشتر ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌بووه و هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمار نه‌كراوه و نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار نییه.