كه‌شناسی پێشبینی بارانبارین ده‌كات

بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 - هەولێر:

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی بارانبارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی  هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 28ـی نیسان / ئێپرێڵی 2023) ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێمی كوردستان، ئەگەرێکی لاواز هەیە بۆ کەمێک نمە باران.

هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، سبه‌ی شه‌ممه 29ـی نیسان،‌ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە باران لە کات و ناوچەی جیا جیا هەیە، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان زیاتر دەبێت، هه‌روه‌ها لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با، ئەگەری هەبوونی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  30 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى

دهۆک : 29 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 34 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  29 پلەى سیلیزى

سۆران:  26 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  36 پلەى سیلیزى