شێروان دووبەردانی: نابێت کێشەکانی هەرێم بگوازرێتەوە بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
K24 - هەولێر:
وابڕیارە سبەی شاندێک لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی دەشتی نەینەوا بکات و لەسەر پرسی دانانی کوردێک لە پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک لەگەڵ کەسایەتی و پێکهاتەکانی ناوچەکە کۆببێتەوە.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە ژووری هەواڵی کاتژمێر هەشتی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆڤان عزەت باسکرد و رایگەیاند دۆخی ناوچەکانی دەشتی نەینەوا و نوێنەرایەتییەکانی ناوچەکە و پێکهاتەکانیان بۆ سوودانی روونکردەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، راسپاردنی كوردێك بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی باشیك، توڕه‌یی و هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، بۆ رێگری له سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر بارگرژییه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌دات، ئه‌ندامێكی كوردیش رایده‌گه‌نێت، راسپاردنی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی باشیك رێوشوێنی یاسایی و ئیدارییه و به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه و پێشتریش راوێژ به پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی باشیك كراوه.
دوای ئەوەش سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له دیداری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له كێشه ئیدارییه‌كانی شاره‌دێی باشیك ده‌رکرد و جه‌خت له بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی له نێو‌ان پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا و دووركه‌وتنه‌وه له گوتاری رق و كینه و تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه كردەوه.
شێروان دووبەردانی ئاماژەی بەوەشکرد، راسپاردنی غەزوان حامد شەبەکی، وەک نوێنەری پێکهاتەی کوردی ناوچەکە بەشێوەیەکی یاسایی و ئیدارییە راسپێردراوە ئەو کورسییەی لە ناحیەی باشیک نوێنەرایەتی دەکات لە پەرلەمانی عێراق لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەدەستهاتووە و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی باشیک دەکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخی دەشتی نەینەوا بەهۆی بوونی چەند گرووپێکی چەکدارەوە لە دۆخێکی ئەمنی ناسەقامگیردایە و حکومەتیش بە تەواوی دەسەڵاتی نییە بۆ کۆنترۆڵکردن و سەپاندنی یاسا لەو ناوچانە.
لەبارەی کاری لیژنەکەش کە وابڕیارە سبەی شەممە سەردانی باشیک بکات لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، شێروان دووبەردانی روونیکردەوە، لیژنەکە لەگەڵ کەسایەتی و پێکهاتە رەسەنەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە و هیوای خواست کۆتایی بە کێشەکان بهێنێت.
هەروەها دووبەردانی جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، نابێت کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر بەرژەوەندی و دۆخی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستبکات کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر رۆڵ و پێگەی کورد دەبێت.
شێروان دووبه‌ردانی باسی لەوەشکرد، پەرلەمانتار وه‌عد قه‌دۆ هەوڵی ورووژاندنی ناتەبایی و مەترسی خستنە سەر ئاشتی کۆمەڵایەتی لە دەشتی نەینەوا دەدات و بەشێک لە شوێنکەوتووانی سەرکردایەتی بزووتنەوەیەکی نایاسایی لە ناوچەکە دژ بە ماف و بەرژەوەندییەکانی کورد هاندەدات.