"بارسێلۆنا ده‌ترسێت دێمبێڵی به 25 ملیۆن یۆرۆ له‌ده‌ست بدات"
ئیدارەی بارسێلۆنا ترسی لێ نیشتووه كه عوسمان دێمبێڵی به‌رامبه‌ر 25 ملیۆن یۆرۆ له‌ده‌ست بدات، له‌م پێناوه‌یشدا په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه كردووه، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، بارسێلۆنا هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دێمبێڵی دەدات، چونكه ئه‌و یاریزانه به‌شێكی كاریگه‌ره له پلانه‌كانی چاڤی هێرناندێز بۆ وه‌رزی داهاتوو.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه گرێبه‌سته‌كه‌ی دێمبێڵی ته‌نیا یه‌ك وه‌رزی ماوه، بۆیە ئیدارەی بارسا داوای دانیشتنێکی لەگەڵ مو‌سا سیسۆکۆی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانەکە کردووه بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دێمبێڵی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 100 ملیۆن یۆرۆیه، به‌پێی ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ی له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ی بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ كه‌مده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌كیش له دوای ته‌مووزی 2023 پاره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دێمبڵی بدات، نیوه‌ی پاره‌كه بۆ یاریزانه‌كه ده‌بێت، نیوه‌ی پاره‌كه‌ی تر كه ده‌كاته 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ بارسێلۆنا ده‌بێت.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی موندۆی كه‌ته‌لۆنیادا هاتووه، دێمبێڵی له بارسێلۆنا هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات و ده‌یه‌وێت له كه‌ته‌لۆنیا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چاڤی هێرناندێز به‌رده‌وام بێت.
عوسمان دێمبێلی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2017 له بورووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا به به‌های 140 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ بارسا له كۆی 178 یاری، 40 گۆڵ و 41 ئاسیستی كردووه.