كه‌مال كڵچدارئۆغڵو: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كاندیدی ئۆپۆزسیۆنی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی سه‌ركه‌وتنییان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 29ـی نیسان) له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له شاری قه‌یسه‌ری توركی رایگه‌یاند، له‌كاتی سه‌ركه‌وتنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، له‌ماوه‌ی كه‌متر له دووساڵ په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
كڵچدارئۆغڵو هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه، باڵیۆزخانه‌كان له‌هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییه سوورییانه‌ی كه له توركیا نیشته‌جێن و كه ژماره‌یان پتر له 3 ملیۆن كه‌سن، ده‌یانگه‌ڕێنینه‌وه".
كه‌مال كڵچدارئۆغڵو یه‌كێكه له سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا، ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری ئێستای توركیا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (22ـی كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایری 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، 14ـی ئایار/مایۆی 2023، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی له توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وابڕیار بوو رۆژی 18ـی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا ئه‌نجامبدرێن، سه‌باره‌ت به گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕینی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ له‌به‌رچاوگرتنی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه.