سامان بەرزنجی: هەرێمی کوردستان لە بواری پزیشکی ددان بووەتە ناوەندێکی گرنگ

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی

K24 - هەولێر:

کۆنفرانسێکی زانستی پزیشکی ددان لەلایەن سەندیکای پزیشکی ددان لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو، لەم بارەیەوە وەزیری تەندروستی گوتی: "هەرێمی کوردستان لە زانستی ددان بووەتە ناوەندێکی گرنگ".

رۆژی (28ــی نیسان/ ئێپرڵی 2023)، کۆنفرانسیكی زانستی پزیشکی ددان لەلایەن سەندیکای پزیشکی ددان بە هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک بە ئامادەبوونی 400 پزیشکی ددان بەڕێوەچوو.

لەم بارەیەوە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24ــی گوتی: "هەرێمی کوردستان لە زانستی ددان بووەتە ناوەندێکی گرنگ".

وەزیری تەندروستی گوریشی: " کوردستان لە بواری ددان لە ئێستادا زۆر پێشکەوتووە، سازدانی ئەم کۆنفرانسەش نیشاندانی کوردستانە وەک ناوەندێکی گرنگی زانستی لە بواری ددان".

لەلایان خۆیەوە، سەعید بەرواری، سەرۆکی سەندیکای پزیشکی ددان رایگەیاند، ئامانج لە سازدانی ئەم کۆنفرانسەدا بەرەوپێشچوونی هەرێمی کوردستانە لە کەرتی تەندروستی و بە تایبەت بواری پزیشکی ددان.

سەعید بەرواری، راشیگەیاند، ئەم کۆنفرانسە دەرفەتێکی باشبوو بۆ ئەم قوتابیانەی کە ئەمساڵ لەبواری پزیشکی ددان دەرچوونە، هەروەها دەبێتە هۆی ئاشنابوونیان بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیای سەردەم لەبواری پزیشکی ددان.