فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق داوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگال ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌یه‌ك له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر مزگه‌وتێكی شنگال له‌لایه‌ن مه‌حما خه‌لیل خوێندرایه‌وه، تێیدا داوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی شنگالیان كرد.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ره‌تی ئه‌وه‌شیان كرده‌وه، كه هێرشكرابێته سه‌ر مزگه‌وت و هه‌ر پێگه‌یه‌كی په‌رستن له شنگال. راشیانگه‌یاند، ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه.
جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه، شنگال ئایكۆن و هێمای پێكه‌وه ژیانی ئایین و مه‌زهه‌به‌كانه، هیچ مزگه‌وتێك یاخوود پێگه‌یه‌كی ئایینی له شنگال له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی ئێزدییه‌وه نه‌كراوه‌ته ئامانج، كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی شنگال پێكدێنن.
هۆشداریشیاندا، كه هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ناكۆكی له شنگال له‌نێوان پێكهاته‌كانی دروست بكه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێككاره‌كانی حكومه‌تی عێراق له شنگال لاوازه، داواشیكرد، رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێبكرێت.
رۆژی (پێنجشەممە 27ـی نیسان) لە ئەنجامی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له دەڤەری شنگال دژی گەڕانەوەی ژماریەک خێزانی عەرەب، ژمارەیەک کەس ھێرشیان کردووەتەسەر حەرەمی مزگەوتی شارەکە.