سبەی نرخی بەنزینی حکومی گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بەنزینخانەی سلێمانی
بەنزینخانەی سلێمانی

K24 - هەولێر:

بریارە سبەی دووشەممە 1ـی ئایاری 2023 نرخی بەنزینی حکومی گۆڕانکاری تێدا بکرێت، بەجۆرێک بەنزینی پاڵاوگەکانی کار و لاناز بکرێتە یەک نرخ.

سەرچاوەیەک لە لیژنەی دابەشکردنی سوتەمەنی بە کوردستان24ـی راگەیاند، سبەی نرخی بەنزینی حکومی گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.

سەبارەت بە گۆرانکاریەکانی نرخی بەنزین، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، بەنزینی 690 دیناری پاڵاوگەی کار کە تایبەت بوو بە تەکسی و پاس و پیکاب نرخەکەی دەبێتە 750 دینار بۆ هەر لیترێک.

هەروەها بەنزینی 800 دیناری پاڵاوگەی لانازیش دەبێتە 750 دینار.