وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: ئاوی عەمبارکراو تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەش ناکات

.
.

K24 - هەولێر:

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئاوی عەمبارکراو تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەش ناکات، بۆیە سەرکێشی بە کشتوکاڵی هاوینە ناکەن، تا لە وەرزی زستانی داهاتوو کێشەیان بۆ دروست نەبێت.

لەو بارەیەوە، هەردوو وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی کشتوکاڵ بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان تاوەکو پلانێک هاوینە دابڕێژرێن. بەڵام پێیان وایە، بەهۆی کەمی ئاوی عەمبارکراو لە بەنداوەکان دۆخەکە گونجاو نییە بۆ وەرزی چاندنی هاوینە، چونکە ئەگەری هەیە مەترسی بۆ وەرزی زستانی دوای خۆی دروست بکات.

بۆیە پێشبینی دەکرێت، وەرزی چاندنی هاوینە زۆر سنووردار بێت، بە تایبەت چاندنی برنج، چونکە پێویستی بە ئاوی زۆر هەیە.

پێشبینی دەکەن وەرزی کشتوکاڵی هاوینە دوا بخەن کە مانگی حوزەیران دەستپێدەکات.