ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌كه‌ى پاريس پێشينه‌ى هه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و گه‌نجه 31 ساڵه فه‌ره‌نساييه‌ى به بارهه‌ڵگرێكى گه‌وره‌وه هێرشيكرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى هاووڵاتيان پێشينه‌ى تاوانكارى هه‌بووه.
له ميانى گردبوونه‌وه‌ى هاووڵاتيان بۆ ئاهه‌نگگێڕان گه‌نجێكى فه‌ره‌نسايى كه ره‌چه‌ڵه‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تونس، به بارهه‌ڵگرێكى گه‌وره كه 25 ته‌ن بارى هه‌ڵگرتبوو، هێرشيكرده سه‌ر هاووڵاتيان.
به گوێره‌ى دوايين ئامار ژماره‌ى كوژراوان گه‌يشتووه‌ته 84 كه‌س و برينداربوونى 18 كه‌سى ديكه.
پۆليسى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، له‌ناو ئه‌و بارهه‌ڵگره‌دا ژماره‌يه‌كى زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى هه‌بووه.
فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا كرده‌وه‌كه‌ى به تيرۆريستيى وه‌سفكرد و واده‌ى بارى نائاسايى له وڵات‌دا بۆ ماوه‌ى سێ مانگى ديكه درێژكرده‌وه.