پۆلیسی سلێمانی بۆ کوردستان24: لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی کەسێک برایەکی خۆی کوشت

پۆلیسی سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی

K24 - سلێمانی:

لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی کەسێک برایەکی خۆی کوشت و پۆلیسی سلێمانیش لەوبارەیەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تۆمەتبارەکە بە چەكی دەمانچە ته‌قه‌ی لە براکەی كردووه‌، دوای ئەوەی براكەی گەیاندراوەتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە.

کوژراوەکە لەدایکبووی 1982ـە و بكوژەكە کە برایەتی لەدایکبووی 1996ـە و خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ کوردستان24 پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، دوو براکە کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبووە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەست پێکردووە.