بێرناردۆ سیلڤا به‌هۆی ئه‌م هۆكاره حه‌ز ده‌كات هالاند باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ بباته‌وه
بێرناردۆ سیلڤا یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پێیوایە ئێرلینگ هالاند شایسته‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی ئه‌م وه‌رزه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بتوانێت هه‌ر 3 نازناوه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بباته‌وه.
بێرناردۆ سیلڤا ناوه‌راستكاری پۆرتوگالی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه هالاند یاریزانێكی نایابه و كه‌سایه‌تییه‌كی زۆرباشی هه‌یه.
بێرنادۆ سیلڤا كه ئه‌م وه‌رزه 5 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه ده‌شڵێت: ده‌مه‌وێت راستگۆبم زۆر حه‌ز ده‌كه‌م هالاند ئه‌م وه‌رزه 3 نازناوه گه‌وره‌كه بباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین به‌ده‌ستبهێنێت، هالاند ته‌واو له كریستیانۆ جیاوازه.
سیلڤا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد هالاند هاوشێوه‌ی كریستیانۆ له نێو ناوچه‌ی سزا ده‌مێنێته‌وه و هه‌میشه بۆ گۆڵكردن ئاماده‌یه. ده‌شڵێت: كاتێك تۆپه‌كه له ناوچه‌ی سزا نزیك ده‌بێته‌وه به‌كسه‌ر چاوت به هالاند ده‌كه‌وێت، تۆپه‌كه له كوێ بێت ئه‌و كوڕه نه‌رویجییه له‌وێیه، هاوشێوه‌ی كریستیانۆ.
سیلڤا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هالاند و كریستیانۆ له هه‌موو ڕووییه‌كه‌وه له‌یه‌كتر جیاوازن، ته‌نیا له گۆڵكردن و یارمه‌تیدانی تیپه‌كه‌یان هاوشێوه‌ی یه‌كترن.