خلووسی ئاکار: کورد و تورك بران و پێکەوە کۆماری تورکیایان دامەزراندووە

K24 – ههولێر:
وەزیری بەرگری تورکیا رایدهگهیهنێت، هەوڵ دەدرێت ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای توركیا دژی گەلی کورد وێنا بکرێت. ههروهها دهڵێت: "ئەمە راست نییە و پەکەکە و یەپەگە نوێنەری گەلی کورد نیین، کورد و تورك بران و پێکەوە کۆماری تورکیایان دامەزراندووە".
خلووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا لە پارێزگای قەیسەری رایگەیاند، ئامانجیان پەکەکەیە و لەو سۆنگەیەشەوە رێگرییان لە دروستبوونی کیانێکی سیاسی لە رۆژئاوا کردووە.
وەزیری بەرگری تورکیا ههروهها گوتی: "سەربازانمان لە زاب، گابار و گارە بەدوای تیرۆریستانن، تاکە ئامانجی سەربازانمان تیرۆریستانە، ئەوان لە کوێ بن ئەو شوێنە دەکەینە ئامانج، لەو سۆنگەیەشەوە رێگریمان لە دروستبوونی رێڕەوێکی تیرۆر لە باکووری سووریا کرد".
ههروهها دهشڵێت: "دوو رێگا لەبەردەم تیرۆریستاندایه، یان لەناودەبرێن، یاخوود خۆیان رادەستی دادگاکان دەکەنهوه، رێگەی دیکەیان لهبهردهم نییە".
ئاماژهی بهوهشكرد، تا دوا شوین بەدوایانین، تیرۆریستان نوێنەری برایانی کورد نیین، کەسانێک هەن هەوڵدەدەن چالاکییەکانمان له دژی برایانی کورد وێنا بکەن، ئەمە دوورە لە راستییەوە و هەوڵی نانەوەی فیتنە و ئاژاوەگێرییە، تورک و کورد بران و پێکەوە کۆماری تورکیایان دامەزراندووە.