حكومه‌تی عێراق رێككاری نوێ بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون ده‌گرێته‌به‌ر
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ژماره‌یه‌كی رێككار بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون، چه‌ندین تیمی ڤێته‌رنه‌رییان بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق پێكهێناوه، جگه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌هدی سه‌هر، بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، بۆ ئاژانسی فه‌رمی عێراق روونیكرده‌وه، فه‌رمانگه‌ی ڤێته‌رنه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك تیمی بۆ پارێزگاكانی عێراق پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی گامێش، مانگا، مه‌ڕ و بزن له سه‌رانسه‌ری عێراق ده‌رمانڕێژبكه‌ن، ته‌نیا پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 30 كه‌س تووشی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بوونه، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نه‌خۆشییه‌كه‌ش له رێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌و په‌تایه تۆمارنه‌كراوه.