"له‌سه‌دا 22ـی عێراقییەکان بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن و له سه‌دا 16ـشی بێکارن"
K24 – هەولێر:
وەزارەتی پلاندانانی عێراق کەمبوونەوەی ڕێژەی هەژاری لە وڵات‌دا بۆ 22%ی دانیشتووانی راگەیاند، هاوکات رێژەی بێکاریش 16%ی تۆمارکردووە.
گوتەبێژی وەزارەتەکە عه‌بدولزه‌هره ئه‌لهینداوی، رایگەیاندووە، پێشبینی دەکەن لەسەر بنەمای پێوەرەکانیان رێژەی هەژاری زیاتر دابەزێت .
جەختیشی لەوە کردەوە، کە "ڕێژەی ئەوانەی لە هێڵی هەژاری نزیک بوون لە ساڵانی 2007 و 2009دا، له سه‌دا حه‌وتی رێژەی دانیشتووانیان پێکدەهێنا، لە ساڵی 2014 بۆ له‌سه‌دا شه‌ش کەمیکردووە، دواتر لە ساڵی 2017 و 2018 بۆ له‌سه‌دا پێنج دابەزیوە.
ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بەوەشدا، چاوەڕوانییەکان ئاماژەن بۆ دابەزینی زیاتری رێژەی هەژاری لە عێراق.