لە زاخۆ سێ کەس لەسەر راوە ماسی دەستگیرکران

K24 – زاخۆ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی زاخۆ، سێ کەسیان بە تۆمەتی راوە ماسی دەستگیرکردن.

ئیسلام یوسف، پەیامنێری کوردستان24 لە زاخۆ رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی داراستان و ژینگەی زاخۆ سێ کەسیان لەسەر دەستگیرکردن، چونکە لە وادەی قەدەغەکردن، چوونەتە راوە ماسی.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ کەسە بە رێگەی ئامێری کارەبایی ماسیان راوکردون، دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی زاخۆ کراون و راگیراون.

پەیامنێرمان راشیگەیاند، بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوە، دەست بەسەر هەموو ئەو کەلوپەلانەدا گیراوە کە بۆ راوە ماسی بەکاریان هێناوە.

.