لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە مەکسیک 18 گەشتیار گیانیان لەدەستدا

دیمەنی کاتی رزگارکردنی قوربانییەکان
دیمەنی کاتی رزگارکردنی قوربانییەکان

K24 - هەولێر:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ویلایەتی نایاریتی رۆژئاوای مەکسیک 18 گەشتیار گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسانی ویلایەتی نایاریتی مەکسیک بڵاویانکردەوە، پاسێک کە سەر بە کۆمپانیایەکی گواستنەوەی گەشتیاران بووە، لە رێگادا بووە لە ناوچەی گوادالاخارا بۆ نایاریت و بەهۆی دەرچوونی لە رێگەکەی کەوتووەتە ناو دۆڵێکەوە، لە ئەنجامدا 18 گەشتیار گیانیان لەدەستداوە و 24 ی دیکەش برینداربوون.

باسیان لەوەشکرد، گەشتیارەکان سەرجەم مەکسیکی بوون و تا ئێستا هۆکاری لەرێگەدەرچوونی پاسەکە روون نییە، بەڵام پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.