عەلی حوسێن: لیژنەیەکی تایبەت بەدواداچوون بۆ ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەکات

عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان
عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 - هەولێر:

عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، لیژنەیەکی تایبەت هەیە بەدواداچوون بۆ ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەکات و لە کارەکانی بەردەوامە.

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە رایگەیاند، وەک پارتی هەموو هەوڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەخەنەگەڕ و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەرواری هەڵبژاردنی دیاریکردووە.

ئەم لێدوانەی عەلی حوسێن لەکاتێکدایە، کە ماوەیەکە تیمی وەزاری یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران ناکەن و، بەهۆی چەند پرسێکی دارایی و ئەمنییەوە، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی گرژی بەخۆیەوە بینیوە.