پۆلیسی هۆڵەندا دەستبەسەر مۆڵەتێکی شۆفێری بەناوی بۆریس جۆنسندا دەگرێت
K24 – هەولێر:
پۆلیسی هۆڵه‌ندا شۆفێرێك ده‌ستگیر ده‌كات كه مۆڵه‌تێكی ساخته‌ی شۆفێری به ناوی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا هه‌ڵگرتبووه کە ئەو مۆڵەتەش ساڵی 3000 به‌سه‌ر ده‌چێت.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاندووه، دوێنێ (یه‌كشه‌ممه 30ـی نیسانی 2023) له شاری گرۆنیگن شۆفێرێكیان ده‌ستگیركردووه، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه سه‌رخۆش بووه و هه‌ڵگری مۆڵه‌تێكی ساخته‌ی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بووه به ناوی بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا.
به گوێره‌ی زانیارییەکانی پۆلیسی هۆڵه‌ندا کە بە کەناڵی (OOGTV)ـی هۆڵەندی بڵاویکردووەتەوە، دوای پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه مۆڵه‌تێكی ساخته‌یان دۆزیته‌وه كه هه‌موو زانیارییه‌كانی بۆریس جۆنسۆنی به وێنه‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج بووه، به‌رواری به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی ساڵی 3000 كۆتاییپێدێت.
بەپێی وێنەی ئەو مۆڵەتە ساختەیە کە پۆلیسی هۆڵەندا دەستی بەسەردا گرتووە، دەردەکەوێت کە مۆڵەتەکە هی وڵاتی ئۆکرانیایە بەڵام زانیاری و وێنەکانی بەناوی بۆریس جۆنسنە.
هه‌روه‌ها پۆلیسی هۆڵەندا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای دۆزینه‌وه‌ی مۆڵه‌ته ساخته‌كه و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه مادده‌ی سه‌رخۆشكه‌ری به‌كارهێناوه، سزای پێ بژێردراوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆڵه‌ته ساخته‌كه‌شدا گرتووه.