لە 9 راپرسی مانگی رابردوودا کڵچدارئۆغڵو پێش ئەردۆغان کەوتووە

بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا

K24 - هەولێر:

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان، چآڵاکیی کاندیدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە گۆڕەپانەکاندا زیاتر دەردەکەون و لەگەڵ ئەوەشدا چاڵاکییەکانیان لە راپرسییەکاندا رەنگ دەداتەوە. بەگوێرەی 9 راپرسی کە لە مانگی نیسان ئەنجامدراوە، دەنگەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدارۆغڵو لەیەکتر نزیکن و بە گوێرەی راپرسییەکانیش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە 14ـی ئایار یەکلایی نابنەوە بۆ گەڕی دووەم دەمێنێتەوە.

بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا چڕبووه‌ته‌وه‌ و چالاكی کاندیدان لە راپرسییەکاندا رەنگیداوەتەوە، لە مانگی نیسان بەدەیان کۆمپانیای جیاواز راپرسییان كردووه‌ و دوو پرسیاریان ئاراستەی هاووڵاتییان کردووە، یەکەمیان بۆ سەرۆکایەتی کۆمار دەنگ بە کێ دەدەیت؟ دووەمیشیان دەنگ بە کام پارتی سیاسی دەدەیت؟ 

هەرچەندە لە 14ـی ئایار دوو هەڵبژاردنی جیاواز ده‌كرێن بەڵام چاوەکان زیاتر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمارن. بەگوێرەی راپرسیی 9 کۆمپانیای جیاواز، تەنیا لە یەکێکاندا هەڵبژاردنەکان لە گەری یەکەم کۆتایی دێت و هەشت راپرسییەکەی دیکە باس لەوە دەکەن کە کاندیدان ناتوانن دەنگی پێویست بەدەستبێنن و بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ گەری دووەم دەمێنێتەوە کە بڕیارە لە 28ـی ئایار بەڕێوەبچێت. 

کۆمپانیاکانی راپرسی بریتین لە؛ مێترۆپۆل، ماک، یۆنەیلەم، گەزیجی، ئۆرەجە، ئاکسۆی، ئارتی بیر، ئۆپتیمار و تیم. 

بەگوێرەی ئەنجامی 9 راپرسی لە مانگی نیسان لە گەڕی یەکەمی هەبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانیەتی کۆمار لەسەدا 43.16ـی دەنگەکان بەدەست دێنێت. هاوکات کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانیەتی میللەت لەسەدا 47.83ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. 

ئەنجامی راپرسییەکانى مانگی نیسان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا 

ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانیەتی کۆمار:  43.16 %

کەماڵ کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانیەتی میللەت: 47.83%

موحەڕەم ئینجە، کاندیدی پارتی مەملەکەت: 5.12%

سینان ئۆغان، کاندیدی هاوپەیمانیەتی ئاتا: 2.43%