ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ کوردستان24: هیچ پێشنیازێکمان لە دەزگای هەڵبژاردنی حزبەکەمانەوە پێنەگەیشتووە

بۆنەیەکی یەکێتی - ئەرشیف
بۆنەیەکی یەکێتی - ئەرشیف

K24 - سلێمانی:

هەواڵێک بڵاوبووەتەوە گوایە پێش دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی پێشنیازی ئەوەی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کردبێت کە ئەمڕۆ کۆببێتەوە و دوا بڕیار بدات سەبارەت بە بڕیاری یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، لەوبارەیەوە بە کوردستان24 راگەیاند، ئەوان گرووپێکی تایبەتیان هەیە، هەر کات بڕیار درا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بکرێت، لە رێگەی ئەو گرووپەوە ئەندامان ئاگاداردەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هیچ شتێکیان پێ نەگەشتووە.

دوایین کۆبوونەوەی دەزگای پارتی و یەکێتی لە سەرەتای مانگی رابردوو، بە بەشداری شاندێکی یۆنامی بەڕێوەچوو، کە تێیدا چۆنییەتی بەشداری پێکهاتەکان لە هەڵبژاردن تاوتوێ کرا.