قایمقامی قەزای ماوەت: دووجار بە درۆن سنووری گوندی گەڵاڵە بۆردوومان کرا

دیمەنی بۆردوومانەکان
دیمەنی بۆردوومانەکان

K24 - سلێمانی:

ئەمڕۆ سێشەممە (2ـی ئایاری 2023)، بە درۆن سنووری گوندی گەڵاڵەی سەربە قەزای ماوەت بۆردومانکرا.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت لەوبارەیەوە بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر 11:10 خولەکی ئەمڕۆ بە درۆن سنووری گوندی گەڵاڵە بۆردوومان کرا.

قایمقامی قەزای ماوەت راشیگەیاند، درۆنەکانی تورکیا دوو جار بۆردوومانی هەردوو چیای (ژاژۆلان و باسکی قەلێ)یان کرد لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بۆسەر هاووڵاتیانی مەدەنی نەبووە.