نرخی نەوت دابەزی
K24 - هەولێر:
نرخی نەوت دابەزی و بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە 79 دۆلار و 66 سەنت فرۆشرا.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار و 24 سەنت بەرز بووەوە و رۆژەکەی بە 79 دۆلار و 31 سەنت تەواو کرد و ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا 0.25 دابەزینیان بەخۆوەبینی و نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 79 دۆلار و 11 سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس، بە 75 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ناڕوونییەکان لە بارەی سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ قۆناغی ئایندە کە بڕیارە سبەی ئاشکرا بکرێت و زانیارییەکان دەرباری پاشەکشێی گەشەی ئابووری چین، کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبوو.
ئاماژە بەوەش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 80 دۆلار و 33 سەنت بۆ 81 دۆلار و 34 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 78 دۆلار و 22 سەنت بۆ 78 دۆلار و 12سەنت بمێنێتەوە.