ڤیان سه‌بری: ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه بودجه‌ی گشتی عێراق په‌سه‌ندده‌كرێت
K24 - هەولێر:
بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا پڕۆژه یاسای بودجه په‌سه‌ندبكرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت تاكو 10ـی مانگ رێكبكه‌ون و پڕۆژه یاساكه بنێردرێته كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له ئێستادا پڕۆژه‌یاسای بودجه له قۆناغی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مییه‌تی، له‌م قۆناغه‌دا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان له‌باره‌ی وه‌رگرتنی دواین تێبینی ئه‌نجامده‌درێت.
ڤیان سه‌بری هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ره‌نگه له‌ماوه‌ی ده رۆژی داهاتوو پڕۆژه یاسای بودجه بنێردرێته كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ده‌شڵێت: مادده‌ی 12، 13 و 14، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نێو پڕۆژه یاسای بودجه وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و جێبه‌جێ ده‌كرێن.
له‌باره‌ی ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا، ڤیان سه‌بری گوتی: "بڕی ئه‌و 400 ملیاره‌ی كه ئێستا به‌غدا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات، كه‌مه، هه‌روه‌ك چۆن بودجه‌ی گشتی بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق گرنگه، بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش گرنگه، بۆیه په‌سه‌ندكردنی بودجه، ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی كه بوونیان هه‌یه".
سه‌باره‌ت به هانارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم، له رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بوونی هه‌یه و له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بودجه، ئه‌م پرسانه هه‌مووی چاره‌سه‌ر ده‌بن.
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ باربارا لیڤی بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به ئاماده‌بوونی ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له به‌غدا، ڤیان سه‌بری گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگییه‌كان و رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق كرا، دووپاتی پاڵپشتییه‌كانی واشتن بۆ عێراق پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری خاكی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرایه‌وه، جیا له پشتتگیری له هه‌بوونی بڕیاری سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
ده‌شڵێت: "سبه‌ی باربارا لیڤی بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".