هه‌ولێر.. نێچیرڤان بارزانی و موحسین ئه‌لمه‌نده‌لاوى تاووتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان كرد
K24 - هەولێر:
له هه‌ولێر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاووتوێكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی ئایار)، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ موحسین ئه‌لمه‌نده‌لاوى جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، كار و به‌رنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵيى، بابه‌تى پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق بۆ تێپه‌راندنى سه‌ختييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيريى سياسيى.
هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستى و گرنگيى په‌سه‌ندكردنى ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و جێبه‌حێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت كرده‌وه.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو (هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێكراوه).