عێراق هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی رێکخراوی ئۆپێکە

ئۆپێك
ئۆپێك

K24 - هەولێر

بەرهەمهێنانی رێکخراوی ئۆپێک لە مانگی نیسانی رابردوودا دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە، هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی ئاستی هەناردەکردن لە عیراق و مانگرتنی کرێکاران لە نێجیریا دەگەڕێتەوە کە بەهۆیەوە هەناردەیان وەستاوە.

قەبارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە لایەن رێکخراوی ئۆپێک، بە بڕی 310 هەزار بەرمیل بووە لە مانگی نیساندا و بەمەش تێکڕای کەمکردنەوەکە گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە. کە ئەمەش کەمترین ئاستی بەرهەمهێنانە بە درێژایی ئەمساڵ.

رێکخراوی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی مانگی رابردوو رێککەوتن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکەنەوە، کە عێراق بە رێژەی سەدا 80 بەشدارە لەم کەمکردنەوەیەدا. کە بەهۆی وەستانی هەناردە لە بۆری جەیهانی تورکییەوە، رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کەمیکردووە.

لە نێجیریاش بەهۆی  مانگرتنی کارمەندانی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل هەناردەی نەوتی وڵاتەکە وەستاوە.