راوچیەک لە کاتی راوەماسی تیمساح دەیخوات

K24 - هەولێر

پۆلیسی ناوخۆیی ئوسترالیا رایگەیاند، پاشماوەی کەسێکی ئوسترالی لە ناو دوو تیمساحدا دۆزراوەتەوە، دوای ئەوەی لەکاتی راوە ماسی بێسەروشوێن بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی ئایار 2023، پۆلیسی ناوخۆیی ئوسترالیا رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 65 ساڵی بەناوی کیڤن دارمۆدی ناسراوە، رۆژی شەممە، لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکە بۆ گەشتێکی راوە ماسی چووە لە باکووری کوینزلاندی ئوسترالیا.

بەپێی گوتەی مارک هێندێرسۆن، لێکۆڵەری پۆلیسی کیرنزی ئوستراڵی، ئەو گرووپە تووشی دوو تیمساح بوون، دواتر بەرپەرچی تیمساحێکیان داوەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن دەست بە راوکردنی ماسی بکەن، لەپاشان گوێیان لە هاواری یەکئک لە پیاوەکانیان بووە کە بە دەنگی بەرز هاواری کردووە.

پشکنەری پۆلیس ئەوەشی گووت، "دواتر گرووپەکە بە تفەنگ دوو تیمساحیان کوشتووە کە درێژییەکەیان چەند مەترێک بووە، کە شیکاریان لەسەر تیمساحەکان ئەنجامداوە پاشماوەی کەسە ونبووەکەیان دەست نیشان کردووە".

هێندێرسۆن، ئاماژەی بەوەشکردووە، قوربانییەکە بەڕێوەبەری باڕ بووە و خەڵکی گوندێکی باکووری ویلایەتەکە بووە.