تەندروستیی گشتیی ئەمەریکا: تەنهایی هێندەی کێشانی  15 جگەرە لە ڕۆژێکدا زیانی بۆ مرۆڤ هەیە

هاووڵاتییەک کە هەست بە تەنهایی دەکات | وێنە: CNN
هاووڵاتییەک کە هەست بە تەنهایی دەکات | وێنە: CNN

K24 - هەولێر:

لە ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی تەندروستیی گشتیی ئەمەریکا کە ڕۆژی سێشەمە 2ـی ئایاری 2023 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە؛ تەنهایی هێندەی کێشانی 15  جگەرە لە ڕۆژێکدا زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت بەهۆی لێکەوتە خراپەکانی ئەم حاڵەتە کە وەک "پەتا" لە نێو ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێدراوە لەنێو کۆمەڵگەی ئەمەریکیدا.

ڤیڤیک مێرفی، پزیشکی نەشتەرگەری گشتیی لە ئەمەریکا، کە بەرپرسە لە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی تایبەت بە مەترسییە تەندروستییەکان و ئامۆژگاری تەندروستی بۆ کۆمەڵگەی ئەمەریکی، لە ڕاپۆرتێکی 81 لاپەڕەیییدا، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی مەترسی تەنهایی کردووە لەسەر تاکی ئەمەریکی.

ئەو بەرپرسە ئەمریکیکە ئاماژەوەی بەوە کردووە زیانەکانی تەنهایی کە خۆیان دەبیینەوە، لە زیادبوونی مەترسییەکانی جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی لە بیرچوونەوە و کێشە دەروونییەکانی وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و خۆکوژی، هێندەی کێشانی 15 جگەرە لە رۆژێکدا زیانی بۆ مرۆڤ هەیە.

کەمبوونەوەی تێکەڵی کۆمەڵایەتیی و سەردانکردنی شوێنەکانی خواپەرستی لە چەند دەیەیی ڕابردوو لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بە چەند هۆکارێک دادەنرێت لە پشت زیادبوونی هەستکردن بە تەنهایی.

ئەو پزیشکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ملیۆنان هاووڵاتیی ئەمەریکی، کە زۆرینەیان ئەو گەنجانەن کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵیدایە، دووچاری هەستکردن بە تەنهایی بوونەتەوە. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئێستا حاڵەتەکە وەک "پەتا"یەکی لێهاتووە لەو وڵاتە.

بەشێک لەو کەسانەی کە بەتەنها دەژین تەنها 20 خولەک کاتیان لەگەڵ هاوڕێ یان خێزانەکانیان بەسەربردووە لە ڕۆژێکدا ڕووبەڕوو، لە کاتێکدا دوو دەیە لەمەوبەر نزیکەی کاتژمێرێک بووە.

سەرهەڵدانی پەتای کۆڕۆنا بە هۆکارێکی تر دەدانیرێت کەو ئەو ڕەوشەی خراپتر کردووە.

بەڵام ئەو ڕاپۆتە ئاماژەوی بەوە نەکردووە کە چەند کەس بەهۆی ئەو حاڵەتەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەو پزیشکە داوای لە حکومەت و دامەزراوە و کۆمپانیاکانی وڵاتەکە کردووە، گرنگیی زیاتر بە کۆمەڵایەتی بوونی فەرمانبەر و کرێکارەکانیان بدەن.

هەروەها ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوە کردووە، تەکنەلۆجیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکارێکی دیکەن بۆ زیادبوونی ئەو دۆخە لە وڵاتدا. ئەو کەسانەی زیاتر لە دوو کاتژمێر لە ڕۆژێکدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن، زیاتر هەستی تەنهایان لا دروست بووە بە بەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی کە کەمتر لە 30 خولەک لەسەر سۆشیال میدیادا ماونەوەتەوە لە ڕۆژێکدا.

ئەو بەپرسە دەڵێت: "هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە شوێنگرەوەی مامەڵەی ڕاستەوخۆی نێوان مرۆڤەکان".


سەرچاوە: ئەسۆشییێتد پرێس